دوای ئەوەی کۆنفرانسی زانستی لافاو لە 17_18|9|2022 ئەنجامدرا یەکێک لەڕاسپاردەکانی کۆنفرانسەکە پاراوکردنی ئاوی بارانی سەربانی بیناو بالاخانەکان بوو بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری لافاو بەرزکردنەوەی ئاوی ژێر زەوی بۆئەو مەبەستە بەڕێز پارێزگاری هەولێر لێژنەیەکی بالای لەسەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بەسەرۆکایەتی بەڕێز جێگری پارێزگار ئەندازیار مسعود کاڕەش ،دوای ئەوەی لیژنەکە دراسەتی بابەتەکەی کرد بەباش زانرا لیژنەیەک لەسەرجەم لایەنە پەیوەندایدارەکان پێک بێت بۆ ئەوەی دراسەتیکی زانستی بکەن و دیزاینێکی زانستی بۆ پرۆژەکە دابنرێت و بەشێوەیەکی پراکتیکی وەکوو پرۆژەیەکی تاقیکاری ئەنجامبدرێت بۆ ئەو مەبەستە زۆر بەسووپاسەوە لەلایەن بەڕێز پارێزگاری هەولێر لیژنەیەک پێک هات بەسەرۆکایەتی بەڕێوەبەری ئاودێری پارێزگای هەولێر ئەندامیەتی بەڕێزان لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر،بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکان،بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر،بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی،بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆی هەولێر،بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر ،بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان،فەرمانگەی ژینگەی هەولێر.بۆ ئەو مەبەستە لیژنەکەمان بەهەمەهانگی لەگەل مامۆستایانی ئەکادیمی بەڕێزان مامۆستا خلیل کریم بەرزنجی،د.علی محمد سورداش و د.سیروان خضر ملا. بەشێوەیەکی زانستی بۆ یەکەم جار وەکوو پرۆژەیەکی تاقیکاری (pilot project)لەبەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر ئەنجامدرا کەسەرجەم پشکنیەکانی خاک soil classification &f field permeability test لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تاقیگەی بیناسازی هەولێر ئەنجامدرا پاشان ئاوی باران پشکنینی بۆ کرا لەلایەن فەرمانگەی ژینگەی هەولێر ،ئاوی بارانی بەشێک لە سەربانی بالاخانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر بە ڕووبەری 242م2 پاراوی ژێر زەوی کرا کە پرۆژەکە پێک هاتبوو لەو بەشانە.

1_Recharge pit 10m covered by geotextile & 7cm gravel with pressure sensor

2_ Inlet flow meter

3_ sedimentation manhole +4 inch pvc pipe with vent cap

4_water collection manhole

5_Chamber filter media +4 inch pvc pipe with vent cap

6_Out let flow meter

7_Automatic rain gauge station

8_Central data processing

پڕۆژەکە زۆر زۆر بەسەرکەوتوویی ئەنجامدرا ،ئەنجامی سەرەتایەکان زۆر دلخۆشکەرن وەبەردەوام چاودێری پرۆژەکە دەکرێت لەوەرزی باراندا لەڕێگەی

Central data processing

وە لەئایندەیەکی نزیکدا لە چەند شوێنێکی تر ئەم پرۆژە ئەنجام دەدرێت ئامانج لەپرۆژەکە ئاوی بارانی ڕۆیشتوو لەسەر زەوی کەمبکرێتەوە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری لافاو وەبەرزکردنەوەی ئاستی ئاوی ژێر زەوی،،دوای دراسەتکردنی زۆر وورد هەلسەنگاندنی پرۆژەکە لە داهاتوو بەپێی ڕێنمایی ئەو پرۆژە نیشتمانیە ستراتیجیە لە سەرجەم بالاخانەکان و بیناکان دادەنرێت..

سووپاس و پێزانینم هەیە بۆ مامۆستایانی ئەکادیمی وسەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کە بەوپەڕی پەرۆشی خەمحۆریەوە کاریان بۆ

سەرکەوتنی پرۆژەکە کرد

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر