بە مەبەستی گرنگی دان بە کەرتی کشتوکاڵی ،بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری پارێزگای هەولێر بەهەمانگی لەگەڵ ڕێکخراوی (AICS) ئیتاڵی پرۆژەی ئاودێری فاتاوە لە سنوری قەزای شەقڵاوە جێ بەجێ دەکات جێ باسە درێژی پڕۆژەکە (٥٢٥) مەترەو بە گوژمەی (١٠٣،٧٠٠) یۆڕۆ لە لایەن ڕێکخراوی (AICS)ئیتاڵی تەمویل دەکرێت ئەم پڕۆژەیەبەسەرپەرشتی ئەندازیانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان و کۆمپانیای خاکان جێ بە جێ دەکرێت.