بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری پارێزگای هەولێر پۆندی کانی شاوێردی چاک دەکاتەوە:بە مەبەستی چاکردن و سیانە کردنی پۆندی کانی شاوێردی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری پارێزگای هەولێر هەڵسا بە چاکردنی بۆڕی ڕێڕەوی ئاوی پۆندەکە شایانی باسە پۆندی کانی شاوێردی کەوتۆتە گوندی شاوێردی ئەم پۆندە توانای گڵدانەوەی ئاوی بارانی هەیە کە ئەمەش سوودێکی یزۆری بۆ ناوچەکە دەبێت.