بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری ھەولێر پۆندی کێڵگەی کەردز سەر بەناحیەی قوشتەپە سنوری پارێزگای ھەولێر دروست دەکات ،شایانی باسە درێژی پۆندەکە (١٢٥)مەترەو قەبارەی حەوزەکەی ٢٥٠٠٠م٣ئاو دەگرێت ماوەی جێ بەجێ کردنی پڕۆژەکە (٩٠)ڕۆژە ئێستا لە قۆناغی کۆتاییدایە. بەتەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە توانای بەراوکردنی ٨٠٠دۆنم زەوی ھەیە و جوتیارانی ئەم دەڤەرە . سود لەم پڕۆژەیە وەردەگرن پڕۆژەکە لەلایەن ئەندازیارانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان سەرپەرشتی دەکرێت.