بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری ھەولێر یەکێکە لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرچاوەکانی ئاو کەسەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستانەوکاروچاڵاکیەکانی لە سنووری پارێزگای ھەولێر بە ئەنجام دەگەیەنێت.
شاری ھەولێر پایەتەختی ھەرێمی کوردستانەو دەکەوێتە نێوان ھێڵی پانی (٣٥،٤٥-٣٧)و هێڵی ستوونی (٤٣-٤٥)و دەکەوێتە ناوچەیەکی زورگی بەرزەوە
کە پێی دەگوترێت دەشتی هەولێر کە بەرزاییەکەی (٤٢٠)م دەبێت لە سەر ئاستی دەریاوەو ڕووبەری پارێزگای ھەولێر (١٥٠٧٤)کم٢ باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگاکە دیاری دەکرێت بە زنجیرە چیای حەسارۆست کە لووتکەی هەڵگورد لە خۆ دەگرێت و بەرزترین لوتکەیە
لە هەرێمی کوردستان کە بەرزاییەکەی دەگاتە(٣٦٠٧)م
لەسەر ئاستی دەریاوە و سنووری ڕۆژئاوای نزیکە لە ڕووباری دجلەو بە بەرزاییەکانی قەرەچوغ دیاری دەکرێت کە تەنها (٥٠)کم دوورە لە شوێنی بەیەک گەیشتن زێی بچووک بە ڕووباری دجلە .
شاری هەولێر بە کۆنترین شاری جیھان دادەنرێت کە بە دانیشتوان ئاوەدانە پێش (٣٠٠٠)ساڵ پێش زایین ناوی لە تۆمارکراوە مێژووەکاندا هاتووە کە بەیەکێک بوە لە زەوی و زاری سۆمەرەییەکان و ناوی بە (ئۆربیلیۆم )هاتووە بە پێی یەکێک لە کتێبەکانی (شولکی )پادشای سۆمر بەر لە (٢٠٠٠)ساڵ پێش زایین ،
سۆمەریەکان یەکەم گەل بونە کە لە میزۆپۆتامیا(کوردستان ) نیشتە جێ بونەو لەوێوە بەرەو باشوور ڕۆیشتون و لەوێ شاریان پێکهێناوەو یەکەم شارستانیەتیان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا پێک ھێناوە
ھەروەھا ئەکادیەکان لەنیوەی دووەمی ھەزارەی پێش زایین بە (ئربیل) ناویان بردووەو کوردیش بە هەولێر ناوی دەبات و بۆ یەکەم جار وەکو پارێزگا لە ساڵی ١٩٢٣ ڕاگەندرا . 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابەتە بیندراوەکان