ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری پارێزگای هەولێر ڕێدۆزیی بابەت هاولاتی خۆشەویست تکایە هیچ دامەزراوەیەک وەکوو (خانوو،پرۆژەی پەلەوەر،پرۆژەی بەخێوکردنی ئاژەل،شوێنی گەشتیاری بێمۆلەت….هتد) لەسەر کەناری ڕووبارەکان درووست مەکە ڕەچاوی یاسای ڕۆخی دەریاچەکان ژمارە(٥٩)ی ساڵی (١٩٨٧) هەروەها یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە هەرێمی کوردستان-عیراق. ژمارە (4) سالی(2022) بکە جوتیاری خۆشەویست تکایە لە پێناو دابین کردنی ئاسایشی خۆراک مەهێلە زەویەکەت بۆ بابەتی کانگای چەو لم بەکاربێت.