له سەر بودجەی پارێزگای هەولێر بە گوژمەی (٣٠،٠٠٠،٠٠٠)سی ملیۆن دینار بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری پارێزگای هەولێر پڕۆژەی دانانی بەرد لە پێش ڕێکخەری سەرەکی پڕۆژەی ئاودێری خەبات و خاوێن کردنەوەی پێش ڕێکخەرەکە لە قورو لیتە و خاوێن کردنەوەی کونە پردی لوولەیی ئارامکۆ لەسەر زێ ی گەورە جێبەجێ دەکات شایانی باسە بە دانانی ئەم بەردانە لە پێش ڕێکخەری سەرەکی پڕۆژەی ئاودێری خەبات دەبێتە هۆی زیاد بوونی ڕێژەی ئاو بۆ ناو پڕۆژەکەو کە ئەمەش جوتیارانی دەڤەرەکە سوودی لێ دەبینن .