بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی لافاو وە بە گوژمەی (٥٨)ملیۆن دینارلەسەر بودجەی پارێزگای ھەولێر کە لەلایەن بەڕێز پارێزگاری ھەولێرتەرخان کراوە بەڕێوبەرایەتی ئاودێری ھەولێر لە ڕێگەی لیژنەکەیانەوە ھەڵسان بە خاوێن کردنەوەی ڕێڕەوی کۆنی ئاوى لافاو بۆ پاراستنی شاری ھەولێر بۆ ڕێگری کردن لە روودانی لافاو، شایەنی باسە ئەو شوێنانەی کە تێدا کاری تێدا دەکرێت بریتیە لە خاوێن کردنەوەی ڕێڕەوی بەستی کۆمەڵگەی ئالتون ستی و خاوێن کردنەوەی پردی زەیتونەو پردی دارتوو، بەستی بنەصڵاوە بەدرێژایی (٢کم) دەبێت و وەچەندین ئامێری تێیدابەکارهاتوە وەک حەفارەو شۆفەڵ و قەلاب