ڕۆژی جیهانی ئاوو 22ی ئادار
.World Water Day – Kurdistan Region of Iraq 22 March 2025
ئەوڕۆ 22/ئادار بەئامادەبوونی بەڕێزان (شێروان جلال )قائمقامی هەریر و(رضا احمد) بەڕێوەبەری ناحیەی باسرمە و ئەندازیار( ڕێبوار حسن )بەڕێوەبەری ئاودێری پارێزگای هەولێرو(کارزان نوزاد) بەڕێوەبەری شارەوانی باسرمەو(فریق حسن) بەڕێوەبەری کشتووکالی هەریر و (اسماعیل حسین) بەڕێوەبەری پۆلیسی باسرمە (محمد اکرم) بەرپرسی هۆبەی ئاودێری شەقلاوەو فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێرو موختارو دانیشتوانی گوندەکانی شیناوەو سیساوەو فاتاوە بەمەبەستی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی ئاوو ئاشنا بوونی هاولاتیان بەوڕۆژە چەند چالاکیەکەکی تایبەت بەو ڕۆژە ئەنجامدرا لە “کانی هەنجیر” لە ناحیەی باسرمە لە ژێر ناوی ( پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو ئەرکی هەموومانە بۆ بەردەوام بوونی ژیان بۆ نەوەکانی داهاتوو) کەبریتی بوون لە
یەکەم:بردنی ئاو لە کانی هەنجیر بۆ مالەکانیان بەدۆلک لەلایەن هاولاتیانی گوندەکانی (سیساوە،شیناوە،فاتاوە) وەکوو جاری جاران کە بەتوانای جەستەیی ئاویان لە سەرچاوەکانی ئاو دەبرد وە ئەو کەرەستانەی بەکاریان دەهێنا بریتی بوون لە(جەڕە،کوندە،تێڕ،دۆلک)ئەم چالاکیە بۆیە ئەنجامدرا بۆ ئەوەی بایەخی ئاو بزانرێت.
دووەم:دانانی تابلۆ ناوی کانی بۆ 9 کانی وەکوو دەسپێک کانیەکانیش بریتی بوون لە(کانی هەنجیر،کانی بێترمە،کانی ناوەنجی،کانی خمان،کانی دەنکارە،کانی مزگەوت،کانی مزگەوتی گەورە،کانی حەسار).
سێیەم:بلاو کردنەوەی چەند ڕێنمایەک لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری پارێزگای هەولێر بۆ ووشیار کردنەوەی هاولاتیان بۆ پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو.
چوارەم:دانانی تابلۆی گەورە تایبەت بەوڕۆژە لەسەر شەقامەکان

































