یاساو ڕێکەوتنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بەڕووبارەکان.. بە گشتی ڕووبارەکان دووجۆرن

1- ڕووباری نیشتمانی: هەموو سەرچاوەی لقەکانی ڕووبارەکە لە سنووری خاکی وڵاتێکدا دەبێت .

2- ڕووباری نێودەوڵەتی: ئەو ڕووبارانەن کە خاکی دوو وڵات یان زیاتر لەیەکتر جیا دەکەنەوە (ئەگەر ئابووری بن وڵاتان) یان ئەو خاکانە ببڕن (ئەگەر وڵاتەکان وڵاتی دراوسێ بن)…وەک ڕووباری دجلەو فورات لە عیراق تورکیاو سوریا ڕووباری نیل لە مسر سوودان و ئەسیوپیا وە ڕووباری سەنیگال کە سنوور پێک دێنێت لە نێوان دووولات…

یاساو ڕێکەوتنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئاو

یەکەم.ڕێککەوتننامەی یاسای بەکارهێنانی ڕێڕەوی ئاوی نێودەوڵەتی نا کەشتیوانی .اتفاقية قانون الاستخدامات غير الملاحية للمجاري المائية الدولية ( Convention on the Law of Non-Navigational Uses of International Watercourses بەڵگەنامەیەک کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە ٢١ی ئایاری ١٩٩٧ پەسەندکراوە و تایبەتە بە بەکارهێنان و پاراستنی هەموو ئەو ئاوانەی کە سنوورە نێودەوڵەتییەکان دەبڕن، لەوانەش ئاوی سەرزەوی و ئاوی ژێرزەوی.نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەشنووسێکی پەرەپێدا بۆ یارمەتیدانی پاراستنی ئاو و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو بۆ نەوەکانی ئێستا و داهاتوو و بەڵگەنامەکە پێویستی بە پەسەندکردن بوو ٣٥ وڵات، بەڵام تا ساڵی ٢٠٠٨ کەمتر لە نیوەی ژمارەی پێویستی وەرگرتبوو، لەگەڵ پەسەندکردنی ١٦ وڵات هەرچەندە پەسەند نەکراوە، بەڵام بەڵگەنامەکە بە هەنگاوێکی گرنگ دادەنرێت بۆ گەیشتن بە یاسایەکی نێودەوڵەتی کە ئاو بەڕێوەببات.

لە پاییزی ساڵی ٢٠٠٨، نەتەوە یەکگرتووەکان دەستیکرد بە پێداچوونەوە بە یاسایەک کە لەلایەن کۆمیسیۆنی یاسای نێودەوڵەتییەوە پێشنیارکرابوو کە خزمەت بە ئامانجێکی هاوشێوەی ئەو بەڵگەنامەیە پەسەندنەکراوە دەکات، بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان بیری لەوە دەکردەوە کە پێشنیارەکە وەک ڕێنمایی پەسەند بکات نەک دەستبەجێ وەک یاسا پەسەندی بکات.

لە ١٩ی ئایاری ٢٠١٤ ڤێتنام بووە ٣٥هەمین وڵات کە بەشداری کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ڕێڕەوی ئاوی کردووە. دەوڵەتی ڤێتنام بە بەشداریکردن، ژمارەی پێویستی پەسەندکردنی تەواو کردووە بۆ ئەوەی ڕێککەوتننامەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. بەم پێیە، ڕێککەوتننامەکە لە ١٧ی ئابی ٢٠١٤، واتە نەوەد ڕۆژ لە بەرواری دانانی سی و پێنجەمین بەڵگەنامەی پەسەندکردن، قبوڵکردن یان پەسەندکردن، وەک لە مادەی ٣٦ی ڕێککەوتننامەکەدا هاتووە، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

دووەم..ڕێککەوتننامەی هێلسنکی سەبارەت بە پاراستن و بەکارهێنانی ڕێڕەوی ئاوی سنووربەزێن و دەریاچە نێودەوڵەتییەکان،ڕێککەوتننامەیەکی کۆمیسیۆنی ئابووری نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ ئەوروپا (ECE) کە لە 17ی ئازاری 1992 لە شاری هێلسنکیی فینلاند واژۆکراوە و لە 19ی نیسانی 2000 کەوتە بواری جێبەجێکردن..کەتایبەتە بەپیسبوونی ڕووبارەکان . 1992 (UNECE).

اتفاقية حماية واستخدام المجاري المائية العابرة للحدود والبحيرات الدولية هلسنكي 1992 (UNECE) .Convention on the Protection and Use of Transboundary Watercourses and International Lakes, Helsinki 1992 (UNECE ..

بابێینە سەر عێراق و ئەو ڕێکەوتنامانە…

عێراق لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٣، لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاو لە نیویۆرک، واژووی لەسەر ڕێکەوتنامەی خالی یەکەم کردکە بەم شێوەیە عێراق بووە یەکەم وڵاتی عەرەبی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بەشداری ئەم ڕێککەوتنە بکات. بەلام تورکیا واژووی لەسەر ئەو ڕێکەوتنامەیە نەکرد،لەبەرئەوەی پێیوایە ئەم یاسایە تورکیای لەبەرچاو نەگرتووە ،تورکیا ڕووباری دجلەو فورات بە ڕووباری نێودەولەتی ناونانێت بەلکوو ڕووباری سنوور بەزێننی دەزانێت ئەوەش کێشەی سەرەکی نێوان عێراق و تورکیایە. وە عێراق ڕێکەوتنامەی دووەمی واژوو کردووە،واتە عێراق بەشدارە لە هەردوو ڕێکەوتنامە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابەتە بیندراوەکان