ووشکە سالی..
پێش ئەوەی بێمە سەر بابەتەکە دەبێ بزانین کەش هەوای کووردستان چۆنە.
کەش و هەوای هەرێمی کوردستان کیشوەری نیمچە ووشکە،لە هاویندا گەرم و ووشک،لە زستاندا سارد و شێدارە،لە سالانی 1950 ەوە گۆڕانی بەرچاوی کەش و هەوا ڕوویداوە لە هەرێمی کووردستان، بەرزبوونەوەی تێکڕای پلەی گەرمی سالانەو گۆڕانکاری لەشێوازوو ڕێژەی بارانبارینی سالانە ئاماژەن بۆ ئەو گۆڕانکارایانە..هەروەکوو لە وێنەکانی تێکڕای پلەی گەرمی و بارانبارینی سالانەی لەپارێزگای هەولێر دیارە..بێگوومان گۆڕانی کەش و هەوا کاریگەری دەبێ لەسەر کەرتی ئاو،کەرتی کشتووکال، جۆراوجۆری زیندەوەران و ئیکۆو سیستەم.کە دەبێتە هۆی ووشکە سالی و لافاو،سوتانی دارستانەکان …هتد.لێرەدا مەبەستمە باسی ووشکە سالی بکەم…ووشکەسالی چیە؟،هۆکارەکانی درووستبوونی ووشکە سالی چیە؟،کاریگەری ووشکە سالی چیە؟،جۆرەکانی ووشکە سالی چیە؟،ووشکە سالی لە چ ناوچەیەکی جیهان ڕوودەدات؟، مێژووی ووشکە سالی؟،داتای باران بارینی هەولێر؟،داتانی تێکڕای بڕی ئاوی ڕووباری زێی گەورە؟، داتای زەوی کشتووکالی لە پارێزگای هەولێر؟، باشترین چارەسەر خۆگوونجادن چیە بۆ ووشکە سالی لە هەرێمی کوردستان؟…
یەکەم :ووشکەسالی چیە ?
ووشکەسالی کارەساتێکە ڕوودەدات بەهۆی کەمی باران بارین ،شێی زەوی کەم دەبێتەوەو لەئەنجامدا درزوو شەق بوون درووست دەبێت لەسەر ڕووی زەوی،ڕەگی گیاو داروو درەخت بەهۆی کەم ئاوی لەیەک دەئالێن،ڕەنگی گژووگیا و درەخت لەسەوزەوە دەگۆڕێت بۆ قاوەیی و پاشان سیس دەبن و دەمرن،گەردیلەکانی خاک لێک جیا دبنەوەو بەئاسانی بەدەم باوە هەلدەگیرێن و ڕووتانەوەی زەوی ڕوودەدات هەندێ جار گەردەلوولی خۆل و تۆز دروست دەبێت کە بە (دیۆباد) ناسراوە.
دووەم:هۆکارەکانی ووشکە سالی چیە?
زۆربەی وشکەساڵییەکان کاتێک ڕوودەدەن کە شێوازی کەشوهەوای ئاسایی دەگۆڕێت، ئەمەش دەبێتە هۆی تێکچوونی سووڕی ئاو. گۆڕانکاری لە شێوازی سووڕانی بەرگەهەوادا دەتوانێت ببێتە هۆی وەستانی ڕێڕەوی زریانەکان بۆ چەند مانگێک یان ساڵانێک. ئەم پچڕانە دەتوانێت کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر بڕی بارانبارین هەبێت . هه ندێک جار جوولەیەکی گەرمی زەریاکان کە بە(ئیل نینۆ) ناسراوە دەبێتە هۆی جێگربوونی فشاری بەرز ووشکە سالی ڕوودەدات.هەروەها چەند هۆکارێکی تر وەکوو،گۆڕانی کەش و هەوا،بڕینی دارستانەکان،ژینگەی پیس،خراپی جۆریتی خاک،گۆڕانی پلەی گەرمای زەریاو و دەریاکان،پلەی گەرمای زەوی،بەکارهێنانی ئاوی زۆر،چالاکی مرۆڤ،ڕۆیشتنی ئاوی سەرزەوی.
سێیەم:کاریگەریەکانی ووشکە سالی چیە؟ ووشکە سالی کاریگەری لەسەر تەندرووستی دەبێت و دەبێتە هۆی نەخۆشی و بلاوبوونەوەی مێروو چەندەها بەکتریای زیانبەخش،وەکاریگەری زۆر خراپی لەسەر کشتووکال دەبێت و برسیەتی وگرانی و قاتی و قڕی درووست دەکات دەبێتە هۆی لە ناوچوونی ئاژەلەکان زیادبوونی هەندێ ئاژەلی وەکوو دال و کەمتیار کە لەسەر گۆشتی مرداربووەی ئاژەلەکان دەژین و زیادبوونی سووتانی دارستانەکان و هەڕەشەیەکی گەورەیە لەسەر ئاسایشی خۆراک و کاریگەری نەرێنی دەبێت و لەسەر ئابووری و ووزەو ژینگەو کەرتی گەشتیاری و بڕو جۆرێتی ئاو وەئەگەر ووشکە سالیەکە ماوەکەی زۆر بێت زۆر کووشندەو وێرانکەر دەبێت و دەبێتە هۆی مردنی چەندەها مرۆڤ وەهەندێ جار دەبێتە هۆی ڕووخانی ئەو حکوومەتانەی کەلاوازن و خۆڕاگر نین وەکوو ئەوە ووشکەسالیەی لە 2011 لەسوریا بووەهۆی برسیەتی و نەمانی هەلی کاروو لەئەنجامدا خۆپیشاندانی سەرتاسەری دژی ڕژێم لێکەوتەوە سەرەڕای هۆکاری سیاسیش..
چوارەم:جۆرەکانی ووشکە سالی چیە؟
1_Metrological Drought
ووشکەسالی کەشناسی کاتێک ڕوودەدات کە کەش و هەوای ووشک بەهۆی کەمی باران و ناڕێکی باران بارین زال بێت بەسەر ناوچەیەکدا.
2_Hydrological Druoght
وشکەساڵی هایدرۆلۆجی کاتێک ڕوودەدات کە کەمی دابینکردنی ئاو دیار بێت، بەتایبەتی لە ڕووبار چەم و کۆگا و ئاستی ئاوی ژێر زەویدا، بەزۆری دوای چەندین مانگ لە وشکەساڵی کەشناسی ڕوودەدات.
3_Agricultural Drought
وشکەساڵی کشتوکاڵی کاتێک ڕوودەدات کە بەردەستبوونی شێی خاک لە خوار ئاستی پێویست بێت کە بەس نییە بۆ گەشەکردن و پێگەیشتنی ئاسایی بەرهەم.
4_Socioeconomic drought
ووشکە سالی کۆمەلایەتی کاتێک ڕوودەدات کە خواست بۆ بەکارهێنانی ئاو واتە داواکاری ئاو زیاترە لە بڕی ئەو ئاوەی دابین دەکرێت .
پێنجەم:ووشکە سالی لە چ ناوچەیەکی جیهان ڕوودەدات؟
ووشکە سالی دەکرێت لەهەرناوچەیەکی ووشکی سەرزەوی ڕووبدات وەکوو (ئاسیا٫ئەفریقا،ئەمریکا،ئوسترالیا،هیند) بەلام لە ولاتانی ئەسەکەندەنافیا،هەردووبەستەلەکی باکوور باشوور زۆر بەدەگمەن ووشکە سالی ڕوودات بەهۆی ئەوەی ئاوو هەوایەکی شێداریان هەیە.
شەشەم: مێژووی ووشکە سالی؟
ووشکە سالی لەئەزەلەوە ڕوویدایە،بەلام بەهۆی گۆڕانی کەش و هەوا فریکوێنسی ڕوودانی زیادی کردووە.
حەوتەم:ڕێژەی تێکڕای سالانەی باران بارین لە هەولێر نزیکەی 400 ملم،شایەنی باسە ڕێژەی تێکڕای باران بارینی ئەو سال تا ئەوڕۆ لە سەنتەری شاری هەولێرو دەورووبەری جگەی لە ناوچە شاخاویەکان نزیکەی 100ملم بەلام پار سال تێکڕای باران بارین تا ئەو ڕێکەوتە نزیکەی 396 ملم بوو.. هێلکاری باران بارین لەشاری هەولێر لە سالی 1941 دانراوە.
هەشتەم:داتای تێکڕای سالانەو مانگانەی ڕووباری زێی گەورە.
تێکڕای بڕی زێی گەورە بۆ مانگی دوو 386 m3/چرکە شایەنی باسە بۆ ئەو سال تێکڕای بڕی ڕووباری زێی گەورە بۆ مانگی دوو82 m3/چرکە بەلام تێکڕای ئاوی ڕووباری زێی گەورە بۆ سالی پار 318 m3/چرکە بەگوێرەی خوێندنەوەی پێوەر لە زێی گەورە لە خەبات.
نۆیەم :ڕووبەری زەوی کشتووکالی لە پارێزگای هەولێر بە نزیکەی 1,700,000 دۆنم کە ڕووبەرێکی زۆری دێمیە واتە پشت بەباران دەبەستێن ،زۆر بەداخەوە ئەو زەویەی کەبەراویش کرایە بە ئاوی ژێر زەوی بەراو کرایە کە پشکی نەوەکانی داهاتووە جگە لە درووست کردنی هەندێک پرۆژەی ئاودێری بچووک لەسەر کانیەکان و وەپرۆژەی ئاودێری خەبات کە لە ئێستادا5 m3/چرکە نزیکەی 8000 دۆنم زەوی بەراو دەکات..وێنەی هێلکاری شوێنی زەویەکان دانراون.
دەیەم: خۆگوونجاندن و چارەسەری؟
باشترین چارەسەر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری ووشکە سالی بریتیە لە درووستکردنی چەندین پرۆژەی ئاودێری لەسەر لق و ڕووبارەکانی زێی گەورەو زێی بچووک بۆ ئەوەی ژێرخانێکی ئاوی خۆڕاگر درووست بکەین بەمەش گووندەکانمان خۆڕاگروو خۆ بژێوو دەبن بەمەش کووردستانێکی خۆڕاگر و بەهێز درووست دەکەین.
ئەندازیار
ڕێبوار کاکەیی











