کانی دەنگارە دەنگارەی نەما..
کانی دەنگارە دەکەوێتە قەزای شەقلاوە، وشەی دەنگارە لە ( دەنگ – گارە ) ھاتووە ، واتە دەنگ و گارەگار ، خەڵکی کۆنی ئەو گەڕەکە دەڵێن لە شەوانی بەھاراندا لەبەر ئەو کانیاوە خەڵک خەوی لێنەدەکەوت ، چونکە ئاوێکی زۆری لێھەڵدەقوڵا و شەپۆلی دەدا ، ڕوبارێکی لەبەر دەڕۆیشت,بەلام بەداخەوە ئەو کانیە ئێستا بەهۆی بەکارهێنانی زۆری ئاوی ژێر زەوی و گۆڕانی کەش و هەوا و کەمی باران بارین ووشکەو دەنگ و گارەگارە خۆشەکەی نەمایە.

