کانیاو…
نهێنی ناونانی زۆربەی گووندەکانی کوردستان بە ناوی کانیاوەکان بریتیە لەوەی کە ئاو سەرچاوەی ژیانە (ئاو ئاووەدانی)واتە کانیەکە بوویتە هۆی درووستبوونی گووندەکە
کانی :شوێنی دەرچوونی ئاوی ژێر زەوی بۆسەر زەوی لە دۆل و شیوو شوێنە نزمەکان بەهۆی بوونی دەرزێک لەزەوی،لەبەر ئەوەی ئاوی زۆربەی ئەو کانیانە بە نێو بەردەکانی ژێر زەویدا دەڕۆن دەبینین هەموو ئەو ئاوانەی بە زۆری مەوادا کانزاییان تێدایە وەکو گۆگرد پێیان دەوترێت (سەرچاوە کانزاییەکان).
لە هەندێک شوێندا بە تایبەت لە ناوچە بورکانییەکاندا، ئاوی سەرچاوەکان پەیوەندییەکی زۆریان بە بەردە گەرمەکانی ژێر زەوییەوە هەیە. ئەو جۆرە سەرچاوانەش پێیان دەوترێت (سەرچاوە گەرمەکان). بێگوومان کوردستان دەولەمەندە بەسەرچاوەی ئاو (ئاوی سەرزەوی و ئاوی ژێر زەوی) وەلەبەرئەوەی ئاو سەرچاوەی ژیانەو هۆکاری سەرەکی ئاوەدانبوونەی ناوچەکەیە هەروەکوو گۆتراوە( ئاو ئاوەدانی) زۆربەی گووندەکانی کوردستان بەناوی کانیاوەکان ناو نراون واتە سەرەتا لەو شوێنە کانیەکە دۆزرایتەوە ئینجا بەهۆی بوونی ئەو کانیە لەو شوێنە ئاوەدانی درووستبووە بۆیە گووندەکە بەناوی کانیەکەناو نراوە وەکوو گووندەکانی(کانی ڤرژالە،گڕاو،کانی شاوێردی،کانی کەوان،کانی خەزان،کانی دەربەند،کانی بزرە،کانی گەنی،کانی زەرد،کانی سپی ،کانی خان،کانی توو،کانی ماران،کانی ئاسکان،کانی بی،کانی بەردینە،کانی میران،کانی سپیکە، کانی خان،کانی پانکە.)وەهەریەکێک لەو کانیانە چیرۆکێکی خۆی هەیە و بەناوێک بەناوبانگ بووە..وەکوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان پلانی تۆکمە دانراوە بۆ کانیاوەکان بەلام بەگوێرەی باری ئابووری حکوومەت کارەکان ئەنجام دەدرێت چوونکە زۆربەداخەوە هیچ بوودجەیەکی وەبەرهێان و پەرەپێدان پارێزگاکان خەرج ناکرێت بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکوومەتی فیدرالەوە. پلانەکان بۆ کانیاو بریتین لە
یەکەم:خاوێنکردنەوەو چاکردنەوەو هەلهێنانەوەی کانیاوەکان بەمەبەستی بووژانەوە
دووەم:دانانی تابلۆی ناوی کانی
سێیەم: ڕووپێوکردنی سەرجەم کانیەوەکان .
چوارەم:پاراستن و پەرەپێدانی ئەو کانیاوانەی سەرچاوەی کانزایی زۆریان هەیە بۆ چارەسەری سروشتی پێست بەکاردێن وەکوو کانی گڕاو ،کە پلانی تۆکمەی بۆ دانراوە .



