کارێزەکان..

کارێزەکان نهێنی بەردەوام بوونی ژیان بوون لەشاری هەولێر..

بێگوومان ئاو هۆکاری بنەڕەنی بەردەوام بوونی ژیانە لەشاری هەولێر چونکە ئاو بەیەکێک لە گرنگترین سێ تووخمەکەی سرووشت دادەنرێت(خاک،ئاو،هەوا) بەلام کارێزەکان بەنهێنترین هۆکاری بەردەوام بوونی ژیان دادەنرێت لە شاری هەولێر چوونکە کارێزەکان سەرچاوەی دابین کردنی ئاوی خواردنەوەو کشتووکال بوونە بۆ دانیشتوانی شاری هەولێر لەدێر زەمانەوە بەجۆرێک کە ئاوە لە ژێر زەوی بە ناو کارێزەکاندا بۆیان هاتووەکە نەیارەکانیان ( دووژمنەکانیان) شوێنی سەرچاوەی ئاوەکەیان نەزانیووە تا ژەهراوی بکەن یان لەسەریان بیبڕن ،بۆیە هەمیشە لەشەڕەکان سەرکەوتوو دەبوون.وەهەروەها ئەو کارێزانە لەشاری هەولێر بەلگەی ئەوەن کە دانیشتوانی ئەو شارە گرنگیان بە بابەتی ئاودێری و کشتووکال داوە..شایەنی باسەزیاتر 75 کارێز لە شاری هەولێر هەیە بەلام زۆربەیان بەهۆی زیاد بوونی ژمارەی دانیشتوان و ئاوادانکردنەوە نەمایە، هەموویان ووشکیان کردیە تەنها کارێزەکانی

یەکەم:کارێزی زێبارۆک.

دووەم:کارێزی شێخ مەموودیان

سێیەم: کاڕێزی کوونەفلوسە

چوارەم:کارێزی کەموسەک.

نەبێت ووشکیان نەکردووە،وە هەولدەرێت پارێزگاری لە مانەوەی کارێزەکان بکرێت.

تێبینی: سەرچاوەی ئاوی کارێزەکان ئاوی ژێر زەویە (کانی) وە هەندێ جار لەوانەیە سەرچاوەی ئاوەکەی سەر زەوی بێت وەکوو کارێزی سەنحاریب

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابەتە بیندراوەکان