لە چوارچێوەی پلانەکان و ئامادەکاریەکانی پارێزگای هەولێر بۆ پاراستنی شاری هەولێر و دەوورووبەری لەلافاو لەسەر بڕیاری بەڕێز پارێزگاری هەولێر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری پارێزگای هەولێر بەهەمەهانگی سەرجەم لایەنەپەیوەندیدارەکان دەستکرا بەدانانی سیستەمێکی پێشکەوتووی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لەلافاو کە پێکهاتووە لە چەندین هەستەوەری پێوانی ئاستی ئاوی رووبارەوەرزی و هەمیشەییەکان وە چەندین وێستگەی پێوانی ئاوی باران وە (gateway) وەجێگرکردنی بلندگۆ لەچەند شوێنێکی هەولێرو دەورووبەری هەروەها دانانی سێ ئامێری پێشکەوتووی ژینگە بۆ پێوانی کوالیتی هەوا کە هەریەکەیان پێک دێت لە 11 parameter بۆ پێوانی (CH4, CO2, PM100, PM2.5, PM10, O3, NO2, CO, SO2, Temperature, Humidity) کە بە سیستمی (LoRaWAN) ئیش دەکات وە لە داهاتووی نزیک سەرجەم داتاکان لەڕێگای application دەگاتە هاولاتیان وەهەروەها پرۆژەکە لەقۆناغەکانی داهاتوو چەندین وێستگەی هەستەوەری کوالیتی ئاوی ڕووبارەکان دەگرێتەوە ..
















