بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر رووداوێکی نەخوازراو بەهۆی باران بارینەوە، هەموو ئامادەکارییەک گیراونه‌ته به‌ر
ئه‌مرۆ شه‌ممه رێكه‌وتی 6.12.2925 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، له دیوانی پارێزگا سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به ئامادەکاری بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراوی باران بارین كرد ..
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌ریه‌ك له جێگرانی پارێزگار‌و قائیمقام و بەرپرسانی فه‌رمانگه خزمەتگوزارییەکان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماده‌ی بوون، سەبارەت بە ڕەوشی کەش و هەوا و پێشبینیەکانی کەشناسی بۆ ئەو ڕێژە باران بارینەی کە چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوو لە سنووری پارێزگای هەولێر ببارێت ئاماده‌بوون.
پارێزگاری هەولێر، دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی پێشوو هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و چاوەڕوان نەکراو خراونه‌ته ئاماده‌باشیه‌وه و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له لایه‌ن تیمه تایبه‌ت و په‌یوه‌نداره‌كان كاری ماندوو نه‌ناسانه ئه‌نجام دراوه.
له‌میانی قسه‌كانیدا پارێزگاری هه‌ولێر، ئه‌وه‌ی وه‌بیر هێنایه‌وه، كه ئه‌و پلانه له دوو ئاستدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌و كاری پێشینه‌ی ستراتیژیان له‌سه‌ر كراوه، وه‌ك لێدانی پۆندو به‌نداوو رێره‌وه سروشتییه‌كان و دروستكردنی چه‌ندین ئاوه‌رۆی لووله‌یی و سه‌ندوقی، كه هه‌موو ئه‌وانه هۆكاری راسته‌وخۆبوونه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دروستبوونی لافاو له ئه‌نجامی دابارینی زۆری باران.
پلانی دووه‌م ئاماده‌كاریه وه‌رزیه‌كانه، كه ساڵانه پلان و نه‌خشه‌ی وه‌رزی دیاری ده‌كرێ و به گوێره‌ی پێویست پلانی بۆ ده‌كێشرێ .
هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بودجه‌ی یه‌ك ملیار دینار وه‌كو فریاگوزاری بۆ فه‌رمانگه‌كان دابین كرا، تاوه‌كو له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی باران باریندا پێداویستیه‌كانی خۆیان دابین بكه‌ن و داواكاری و پێویستیه لۆجستیه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كان رایی بكه‌ن .
پارێزگای هه‌ولێر، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له‌ماوه‌ی رابردوو، رێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كۆمه‌لێك بودجه داوه‌و ئه‌و پرۆژانه‌ی پێ ئه‌نجام دراوه، كه شایه‌نی باسكردن بوون و هۆكاری راسته‌وخۆ بوونه بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی باران بارینی زۆر .
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌رێوبه‌ری گشتی كه‌شناسی راپۆرتێكی تێر‌و ته‌سه‌لی ده‌رباره‌ی شێواز‌و رێژه‌و كاته‌كانی باران بارینی له‌شاری هه‌ولێرو ده‌ورووبه‌ری خسته روو، كه مه‌زه‌نده ده‌كرێ بارانێكی نه‌رم و مام ناوه‌ندی به‌رێژه‌یه‌كی باش له نێوان رۆژانی یه‌كشه‌ممه تاوه‌كو پێنجشه‌ممه ببارێت …
شایه‌نی باسه، وەک ئامادەکاری بۆ بارانبارین، چەند رۆژێكه تیمەکانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر و به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كان و پاراستینی رێگا‌و بانی هه‌ولێرو ئاودێری و ئاو‌و ئاوه‌رۆ و ژینگە پارێزی هەولێر، لە پاککردنەوەی مەجراکان و کردنەوەی مەنهۆڵەکان له گه‌ره‌ك و شه‌قامه گشتییه‌كان له كاری به‌ره‌وامدان، داواش لە هاوڵاتیان دەکرا، لەکاتی بوونی هەر کێشەو گرفتێک راستەوخۆ پەیوەندی به‌و ژمارانه‌وه بكه‌ن كه له به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر بڵاوكراوه‌ته‌وه











