بەسەرپەرشتى پارێزگارى هەولێر ..
کۆبونەوەیەکی تایبەت بە کار و پڕۆژە و پلان و بەرنامەکانى چارەسەریى ئاو ئەنجامدرا
پێنجشەممە 2025.6.12، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر، له دیوانى پارێزگا، کۆبونەوەیەکی تایبەت بە کار و پڕۆژە و پلان و بەرنامەکانى چارەسەریى ئاو و بەدواداچوون لە دەرەنجامى کارى پڕۆژەکانى فریاگوزاریى خێراى ئاوى هەولێر، بەستنەوەی پڕۆژەکە بە تۆڕە ناوخۆییەکانی ناوشار، پرۆژەی ئاوی قوشتەپە و دەوروبەری ئهنجامدرا.
له کۆبوونەوەکەدا پارێزگارى ههولێر، تیشکى خستەسەر ئەو پلان و بەرنامە ڕێژیی و پڕۆژانەى کە لە ساڵانى ڕابردوودا بەپاڵپشتی و لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنى گرفتى کەم ئاوى لە سنوورى پارێزگاى هەولێر ئەنجامدراون و توانراوە بە هۆیانەوە قۆناغى زۆر باش ببڕین و تاڕادەیەکى زۆر گرفت و کێشەکان چارەسەر بکرێت، لەوبارەیەشەوە دەستخۆشى لەسەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد و هەوڵ و ماندووبوونى بەرز نرخاندن.
پاشان، پارێزگارى هەولێر دواى بەدوا داچوون بۆ کارەکانی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر و بەستنەوەی پڕۆژەی خێرای ئاوی هەولێر بە تۆڕە ناوخۆییەکانى ناوشار و پرۆژەی ئاوی قوشتەپە و دەوروبەری، باسی لە گرنگيی پرۆژەكان کرد بۆ شارى هەولێر و بووژانەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوی و دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتییان. کە لە ئێستادا لە 78%ى کارەکانى پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر و لە 90%ى کارەکانى بەستنەوەی پڕۆژەکە بە تۆڕە ناوخۆییەکانی ناوشارى هەولێر تەواو بووە و لە سەرەتای تاکو ناوەڕاستى مانگی 7ى ئەمساڵ بەشێک لەو گەڕەکانەی کەوتوونەتە نێوان شەقامی ڕەشکین و تاوەکو شەقامی کۆیە لە دەرەوەى شەقامى خێراى 120 مەترى، کە لە پێشتردا بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی ژێر زەوی دووچاری کەم ئاوی هاتبوون، بەهۆى ئەو پڕۆژە ستراتیژیەوە ئاو دەگاتە گەڕەکەکانیان و کێشەی ئاویان نامێنێت. سەبارەت بە پڕۆژەى ئاوى قوشتەپەش کە لە ئێستادا 40%ى کارەکانى کۆتایی هاتووە و بڕیارە لە مانگى 11ى ئەمساڵ بەکۆتابێت، پارێزگارى هەولێر خۆشحاڵيی خۆی نیشاندا کە پڕۆژەکان بەگشتى قۆناغى باشیان بڕیووە و لەم نزیکانە چارەسەرى بە شێکى زۆى کێشە و گرفتەکانى ئاو دەکات.
لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر، جگە لە دووپاتکردنەوەى دابینکردنى کارەباى 24 کاتژمێرى بۆ ئەو بیرانەى ئاوى پاکى ماڵان، کە کارەبای گەڕەکەکانیا





