(یەکەم پرۆژەیە لەسەر ئاستی کوردستان جێبەجێدەکرێت بەبەکارهێنانی ئاوی سەر زەوی “زێی گەورە” بۆ ئاودانی دارستان .
زۆر زۆر دلخۆشم بە پرۆژەی دانانی وێستگەی تروومپای پالنانی ئاو لەسەر پرۆژەی ئاودێری خەبات بۆ ئاودانی دارستانە جوانەکەی قەزای خەبات کە پرۆژەیەکی زۆر زۆر بەسوودە کە ئەم پرۆژە دەبێتە سەرەتایەک و بنەمایەک دەسپێکێک بۆ بووژانەوەی دارستان و پاوانەکان لەسەر ئاستی کوردستان کە ئەمەش یەکێکە لە هێلە سەرەکیەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،دەتوانم بلێم یەکەم پرۆژەیە لەسەر ئاستی کوردستان بۆ ئاودانی دارستان بەبەکارهێنانی ئاوی سەرزەوی (ڕووبار) سوپاسی بێپایان بۆ پارێزگای هەولێر بۆ دابینکردنی بوودجەو بەدواداچوون بۆ پرۆژەکە…ئەنجامەکان ماندوو بوونەکان لەبیر دەبەنەوە



