به‌رێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به پرۆژەکانی پەرەپێدانی 2025
دووشه‌ممه رێكه‌وتی 7.7.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌باره‌ت به پرۆژەکانی پەرەپێدانی 2025 كرد …
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه مەسعود کارەش جێگری پارێزگار‌و به‌رێوبه‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كان و سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێرو بەرێوبەری گشتی پەروەدەی هەولێرو بەرێوبەری گشتی تەندورستی هەولێرو بەرێوبەی گشتی کارەبای هەولێرو به‌رێوبه‌ری گشتی رێگا‌و بان و به‌رێوه‌به‌رانی دام‌و دەزگا خزمەتگوزاریە گشتییەکانی هه‌ولێر ئاماده‌یی بوون …
پارێزگاری هه‌ولێر، هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر ئه‌جیندای كۆبوونه‌وه‌كه كرد، کە تەواوی سێکتەرە خزمەتگوزاریەکانی شارەوانی و تەندورستی و ئاو‌و ئاوەرۆ و کارەباو پەروەردەو رێگاوبان دەگرێتەوە …
پارێزگاری هەولێر، لە میانی قسەکانیدا مه‌به‌ست و ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بۆ چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنى سه‌رخان و ژێرخانی هه‌ولێری پایته‌خت، له‌به‌ر رۆشنایی پێشهاته‌كان و تێپه‌راندنی ئه‌و دۆخه داراییه‌ی كه هاتۆته پێش خستە روو، بۆ ئەوەش جەخت لەسەر بەردەوامی دان بە پرۆژە خزمەتگوزاریە گشتییەکان کرایەوە، بەو مەرجەی ئەولەویەت بە باشترین پاکێجی خزمەتگوزاری گشتی بدرێ …
پارێرزگاری هەولێر ئاماژەی بە پرۆژە ستراتیژیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە ئێستا لە هەەلێر بە.باشی بەرێوە دەچێت، وەک فیریا گوزاری خێرای ئاو‌و پرۆژەی رووناکی و پرۆژەی جووت سایدی هەولێر – کۆیە و ریگای کەسنەزان گۆمەسپان و گۆمەسپان سماقولی و شەقلاوە میراوە، چەندین پرۆژەی دیکەی گرنگ کە هەموویان گۆرانکاری نەوعیان لە هەولێر دروستکردووە …
روونیشیكرده‌وه ئه‌و پلانه گشتگیره‌ی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ، له چوارچێوه‌ی دیدگای په‌ره‌پێدانی هه‌ولێر، به‌رده‌وامی دان به هه‌موو كه‌رته خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌گرێته‌وه، پلانی ستراتیژی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێریش پشتی بەو دیدگا ئایندەییەی سه‌رۆكی حكومه‌ت بەستووە.
بۆ ئه‌وه‌ش پارێزگاری هەولێر، تاكیدی له‌سه‌ر ئه‌وله‌ویه‌ت دان به گرنگترینی پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان كرده‌وه، به‌جۆرێك هه‌ر سێكته‌ره‌و له چوارچێوه‌ی فه‌رمانگه‌ی خۆیدا، له رێگه‌ی لێژنه‌ی تایبه‌ته‌وه پرۆژه‌كانی به گوێره‌ی بایه‌خی گشتی پله‌به‌ند بكات و ئه‌وه‌ی گرنگترینه ئه‌ویان بخاته واری جێبه‌جێكردنه‌وه .
له كۆتایی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماده‌بووان سه‌رنج و تێبینیه‌كانی خۆیان خسته روو، به‌رنامه دارێژرا، كه له زوترین كات ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه خزمه‌تگوزاریانه‌ی هه‌ولێری پایته‌خت بكرێت .



