بۆ جێبەجێکردنى زۆنێک لە پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی شاری ھەولێر، ئامادەکارییەکانى پارێزگاى هەولێر بە هاوبەشى ڕێکخراوى UNDP بەردەوامە
سێشەممە 2025.7.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە ئامادەبوونى بەیان سامى عەبدولڕەحمان، نوێنەرى نوسینگەى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیى لە کەنەدى، بەڕێوەبەرى نووسینگەى هەولێرى ڕێکخراوى UNDPى کرد.
لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر، هەوڵ و کارەکانى ڕێکخراوى ناوبراوى بەرز نرخاند و دەستخۆشى لە هامەهانگى و هاوبەشى لەگەڵ پارێزگاى هەولێر کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.
لەلایەن خۆیەوە، بەڕێوەبەرى نووسینگەى هەولێرى ڕێکخراوى UNDP، سوپاسی پارێزگارى هەولێرى کرد و پاڵپشتى و هەماهەنگى و هاوکارى بەردەوامی بەڕێزیانی بۆ ڕێکخراوەکەیان بەرز نرخاند.
دواتر لە کۆبونەوەیەکدا، بە ئامادەبوونى هەریەک لە هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانى پارێزگار و هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەرى گشتیى کشتوکاڵى هەولێر و مەریوان هادى، بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانییەکانى هەولێر و شوكریە عەباس، بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانیی هەولێر و ڕێبوار کاکەیی، بەڕێوەبەری ئاودێرى و دلشاد هیرانى، بەڕێوەبەرى ژینگەى هەولێر و ناز جەلال، بەڕێوەبەرى قەیرانەکانى پارێزگا، دواى ئەوەى لەلایەن لیژنەى هاوبەشى فەرمانگە پەوەندیدارەکان، لە ڕێگەى داتاشۆوە ڕاپۆرتى ئامادەکراو بە نەخشە و دیزاین و وردەکارى زۆنەکانی پڕۆژەکە، کە پێکهاتووە لە 8 زۆن و پڕۆژەیەکی گرنگى و ستراتیژیە بۆ شاری هەولێر و لەژێر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە پێناو کەمکردنەوەى کاریگەرییەکانى گۆڕانى کەشوهەوا، لە چوارچێوەی ماستەرپلانى شارى هەولێردا بڕیاری لێدراوە، خرایە ڕوو.
هەردوولا بۆ بەدواداچوون و بەرچاووڕوونى زیاتر و داڕشتنى پلان و کارکردنى هاوبەش بۆ دەستپێکردن و کارکردن لە یەکێک لە زۆنەکانى پڕۆژەکە بڕیاریاندا، لیژنەى ناوبراو فراونتر بکرێت و دیراسەى زیاتر بۆ بوودجە و تێچووى ئەو بەشەی پڕۆژەکە بکات، کە بڕیاری جێبەجێکردنی لێدەدرێت لەلایەن ڕێکخراوی ناوبراو.
بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێوەبەرى نووسینگەى هەولێرى ڕێکخراوى UNDP، ئامادەیی ڕیکخراوەکەیان بۆ جێبەجێکردنى زۆنێک لە پڕۆژەى پشتێنەى سەوزایی شارى هەولێر دووپاتکردەوە.
لە بەرامبەریشدا پارێزگارى هەولێر، دەستخۆشى لە هامەهانگى و هاوبەشى ڕێکخراوی ناوبراو لەگەڵ پارێزگاى هەولێر کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە هاوبەشیکردنیان لەگەڵ پارێزگای هەولێر بۆ جێبەجێکردنى یەکێک لە زۆنەکانی پڕۆژەکە، لەوبارەیەشەوە هەموو پاڵپشتى و هاوکارى و هەماهەنگییەکى نی






