پارێزگاری هەولێر، پردی 10 چاووەی ئاوێنەی شاری بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ شەممە 2024.10.12، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پردی ( 10 چاووەی ) ئاوێنەی شاری بەسەر کردەوە، کە بە گووژمەی ( 135 ملیۆن دینار ) لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر دروستکراوە.

لە بەسەرکردنەوەکەیدا، کە هەریەک لە مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی و کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی و ڕێبوار کاکەیی، بەڕێوەبەری ئاودێری هەولێر و زەردەشت سەرسام، بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر یاوەری بوون، پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی لە ئەندازیار و تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە و بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر کرد.

جێگەی باسە، ئامانج لە ئەنجامدانی ئەو پڕۆژەیە کەمکردنەوەی کاریگەری لافاو لە شاری هەولێر و لە ئێستاشدا کارەکانی تەواوکراوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابەتە بیندراوەکان