پردی 10 چاووەی کۆڕنیش

بەگوژمەی زیاتر لە ( 177 ملیۆن دینار )، لە گەڕەکی ڕۆشنبیری بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی پردی 10 چاووەی کۆڕنیش دانرا , ئەمڕۆ شەممە 2024.10.12، لەژێر چاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی و کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی و ڕێبوار کاکەیی، بەڕێوەبەری ئاودێری هەولێر و زەردەشت سەرسام، بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر و تارا عەبدولغەنی، بەڕێوەبەری شارەوانی پێنج و ژمارەیەکی تر لە ئەندازیاران و سەرپەرشتیاران، لە ڕێورەسمێکدا لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی کەمکردنەوەی کاریگەری لافاو لە شاری هەولێر، بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی پردی سندوقی ( 10) چاووەی کەندی کۆڕنیش لە نزیک مزگەوتی حاجی ئیبراهیم مەنتک لە گەڕەکی ڕۆشنبیری دانرا ، کە بە گوژمەى( 177 ملیۆن و 700 هەزار دینار) لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر دەست بە جێبەجێکردنى دەکرێت. لەوبارەیەشەوە، پارێزگاری هەولێر، جەختی لە سەر هەر جۆرە هاوکاری و پاڵشتییەک کردەوە بۆ ئەوەی پڕۆژەکە بە زوویی و لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا تەواو بکرێت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابەتە بیندراوەکان