سەرەتا دەمەوێت سوپاسێکی بێپایانی ڕێزدار مەسرووبارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەم بۆ پرۆژەکانی فریاگووزاری خێرای ئاوی هەولێروو پرۆژەی ئاوی قووشتەپە کە هە موو تاکێکی شاری هەولێر شانازی بەو پرۆژانە دەکات و سەرەڕای دابینکردنی ئاوی خواردنەوە دەبێتە هۆی پاراستنی بەشێکی ئاوی ژێر زەوی لە ڕێی داخستنی بیرەکانی ئاوی خواردنەوە کە پشکی نەوەکانی داهاتوون بۆیە بەتەواو بوونی ئەو پرۆژانە کێشەی ئاوی خواردنەوەی هەولێر چارەسەر دەبێت، بۆیەئێستا کاتی ئەوە هاتووە پرۆژەی ئاودێری درووست بکرێت بەمەبەستی داخستی بیرە کشتووکالیەکان پاراستنی تەواوی ئاوی ژێر زەوی و بەهێز کردنی ژێرخانی کشتووکالی…

پەنا بەخوای گەورە بە پالپشتی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێزدار مەسروور بارزانی چونکە ئەو گرنگیەکی تایبەت بە ژێر خانی ئاوو کشتووکال دەدات کاری هەرە پێشینەی پلانی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری پارێزگای هەولێر پرۆژەی ئاودێریە شەمامکە.کە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لێکۆلینەوەی بەردەوام دەکات لەڕووی شوێنی سەرچاوەی ئاوەکەی لەسەر زێی گەورەو ڕووپێوکردن و لێکۆلینەوە لەسەرجەم بوارەکانی پشکنینی خاک و مۆرفۆلۆجی و کەش و هەواو چاندن و هایدرۆلۆجی و جیۆلۆجی سەرژمێری بیرو ئاژەل و سەرجەم دامەزراوەکان تر وە هەموو هەولێک دەدەین بەگوێرەی ئەو ئەرکانەی لەسەر مانە بۆ دیزان کردن و جێبەجێکردنی پرۆژەکە لە داهاتوو چونکە پرۆژەیەکی ستراتیجیەو پێویستی بە بوودجەیەکی زۆرو کات هەیە…هەروەها بەڕێوەبەرایەتیکەمان پلان دادەنێت بۆ پرۆژەی دی ئاودێری لەسەر زێی گەورەو زێی بچووک ….

کوورتەیەک لەسەر پرۆژەی ئاودێری شەمامک…

پرۆژەی ئاودێری شەمامک کە دەکەوێتە باشووری ڕڕۆژئاوای شاری هەولێر یەکێکەلە پرۆژە گرینگەکانی روبەرووبوونەوەی وشکەسالی (water scarcity)، پرۆژەیەکی ئاودێری ستراتیجی کشتوکالییە کە لەساڵی (١٩٨٠) لێکۆلینەوەیەکی سەرەتایی لەلایەن راوێژکاری (pol service) ی پۆلەندی بۆ کراوە

نزیکەی (٨٠،٠٠٠) دۆنم بەراو دەکات و ( 25 تا 35) گوند سودی لێوەردەگرن بەگوێرەی دیزاینی پرۆژەکە پێویستی بە (١٨ م٣\چرکە) هەیە لەسەر زێی گەورە. بەجێبەجێ کردنی پرۆژەکە دەبێتە هۆی فرەچەشن کردنی داهات و مسۆگەرکردنی داهاتێکی هەمیشەیی کە بە داهاتی سەوز ناو دەبرێت دەبێتە ژێرخانێکی پتەوی خۆراک و پیشەسازی و کەمکردنەوەی هاوردەکردنی بەربوومی دەرەکی و ناردنی بەربوومی ناوخۆیی بۆ خواروو ناوەڕاستی عێراق و دەرەوەی ولات دابینکرنی ئاسایشی خۆراک و نەتەوایەتی و زیاد بوونی هەلی کار و دامەزراندنی چەندین ژێرخانی کشتوکالی (Agricultural Infrastructures) وەکو دامەزراندنی کارگەی پیشەسازی کشتوکالی (Agrocultural) و بەخێوکردنی ئاژەلداری (Premises of Livestock) وپەلەوەی ( Poultery factory) پاراستنی ئاوی ژێرزەوی لە رێی داخستنی هەموو بیرەکان (بیری قوول و بیری سەرخاک) وەگەڕانەوەی ووزەیەکی زۆری کارەبا بۆ تۆڕەکانی کارەبای نیشتیمانی وە پرۆژەکە بە جۆرێک دیزاین بکرێت لەکاتی دروستکردنی (Barrage dam) ەکە بۆ (Intake) ە پرۆژەکە ئەگەر شوێنەکە گونجاو بوو لەرووی زانستی و هونەریەوە (hydro power plants)ێک درووستبکرێت بۆ دابینکردنی کارەبای پرۆژەکە و بەشێکیشی بۆ تۆرەکانی کارەبای نیشتیمانی واتا پرۆژەکە پشت بە وزەی پاک و دۆستی ژینگە ببەستێ، وە لە داهاتوو دوای دیراسەت کردن لەگەل لایەنە پەیوەندیدارەکان دەتوانرێت (Barrage dam)ەکە بە جۆرێک دیزاین بکرێت کە (bridge)ی لەسەر دروستبکرێت بۆ بەستنەوەی پارێزگای هەولێر بە پارێزگای موسل و دهۆک.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابەتە بیندراوەکان