زۆر زۆر دلشادين کە هەنگاو بەهەنگاو ئەوپلانە ستراتیجیانەی کەداڕێژران بۆ پاراستنی شاری هەولێر لەلافاو جێبەجێان دەکەین کەپلانی ستراتیجی دراسەتکراو بوون لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر بەهەمەهانگی لەگەل لایەنە پەیوەندیدارەکانی تری حکوومەت بەسەرپەرشتی پارێزگای هەولێر بۆیە ئەو پلانانە بوونە ڕاسپاردەی کۆنفرانسی لافاوی هەولێر کە لەمانگی 9 سالی 2022 لەلایەن پارێزگای هەولێر ئەنجامدرا بۆ ئەو مەبەستە زیاتر لە 60 پرۆژەی ستراتیجی لەلەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر کەوتە بواری جێبەجێکردن بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری لافاو لەسەر شاری هەولێر وەبەشێک لەو پرۆژانە تەواو بوون کاریگەری باشیان هەبوو بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری لافاو لەسەر شاری هەولێر، وە چەندین پرۆژەی تری ستراتیجی لە لایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار کەوتە بواری جێبەجێکردن بۆ هەمان مەبەست …لەچوارچێوەی ئەو پلانانە ی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.. پرۆژەی درووستکردنی پرد ێک لەسەر کۆڕنیش بۆ گەڕەکی 8000 هەزاری فەرمانبەران لەسەر بوودجەی پارێزگای هەولێر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر تەواو کرا…دەست خۆشی لەدیزاینەری پرۆژەو لیژنەی جێبەجێکردنی پرۆژەکە دەکەم..



