شەممە 2024.9.14، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، به‌ یاوه‌ری مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و ئەحمەد نەبی، بەڕێوەبەری ناحییەی دارەتوو و ڕێبوار کاکەیى، بەڕێوەبەرى ئاودێرى هەولێر و ڕەوەند قادر، سەرۆکی شارەوانی دارەتوو، بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان پڕۆژەى دروستکردنى پۆندى دارەتووى بەسەرکردەوە، کە بە گوژمە (818 ملیۆن و 220 هەزار دینار) لەسەر بوجەی پارێزگاى هەولێر دەست بە جێبەجێکردنى کراوە و لە ئێستاشدا لە 80%ی کارەکانی تەواوبووە.

پارێزگارى هەولێر، دواى بەدواداچوون بۆ کارەکان و گفتوگۆى لەگەڵ ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە سەبارەت بە کەم و کوڕى و پێداویستییەکانی، دەستخۆشى لە تیمى کارى پڕۆژەکە کرد بۆ جێبەجێکردنى ئەرکەکانیان و ئاماژەى بەوەدا، لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانى سەرۆکوەزیران، کاری زۆر بۆ ڕێگریی لە دروستبوونی لافاو کراوە، لە ناحییەی دارەتووش پاش لافاوی ساڵی 2021، کە زیانی ماددی و گیانیی لێ کەوتەوە، بڕیاری چەند پرۆژەیەک درا، لەوانە دروستکردنى ئەم پۆندە، کە بە دروستکردنی کێشە و مەترسیەکانى لافاو لەسەر ناحییەى دارەتوو و گەڕەکی ژین نامێنێت.

جێگەى باسە، لە ماوەى دوو ساڵی ڕابردوودا، جگە لە دروستکردنى ئەو پۆندە کە تواناى ( 350 هەزار مەتر سێجا ) ئاوى هەیە و سووێكی زۆر ده‌گه‌ێنێت به‌ زیادكردنی ئاوی ژێرزه‌وی و زه‌وی به‌رئاو لەناوچەکە دروست دەکات و ناوچەکە لە مەترسی لافاو دەپارێزێت و ناوچەکە دەکاتە بە شوێنێکی گەشتیاری، چەندین پڕۆژەى دیکە لە سنوورى ناحییەى دارەتوو ئەنجامدراوە، لەوانە دروستکردنى نزیکەی هەشت کیلۆمەتر ئاوەڕۆ، بەتایبەت لەو گەڕەکانەی کە مەترسی لافاویان هەبووە، هاوکات دروستکردنى دوو ڕێڕەوی ئاوەڕۆى دیکە لە نێوان دارەتووی کۆن و نوێ بە نزیکەی دوو کیلۆمەتر و لە گەڕەکی ژینیش دروستکردنى ئاوەڕۆ بە درێژى سێ کیلۆمەتر، ئەوە جگە لە دروستکردنى شەقام و دروستکردنى ئاوەڕۆى دیکە بۆ شەقامە ناوخۆییەکانی ناحیەکە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابەتە بیندراوەکان