به‌گوژمه‌ى (518 ملیۆن دینار)، پرۆژەی فراوانکردنی پردی ڕۆشنبیری و پردی باغەمرە شەهاب و کەندی شیوە سوور لە ڕێگاى دارەتوو-بنەسلاوە كوتايى بى هات
لەچوارچێوەی گەیاندنى پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای هەولێر و بەمەبەستى پێشگرتن و کەمکردنەوەى کاریگەری لافاو، 2022.8.8، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بەئامادەبوونى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و ئەندازیار ڕێبوار حسن بەڕێوەبەرى ئاودێرى پارێزگای هەولێر و ئەندازیار نیاز بەڕێوەبەری شارەوانی چوار و ئەندازیار تارا خان بەرێوەبەرى شارەوانى پێنج و ئەندازیار ڕازان خان بەڕێوەبەری هونەری ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە، لەڕێورەسمێکدا به‌گوژمه‌ى (518 ملیۆن دینار)، بەردی بناغەی پرۆژەی فراوانکردنی پردی ڕۆشنبیری و پردی ڕێرەوی ئاوى سروشتی باران لە باغەمرە شەهاب و کەندی شیوە سوور لەڕێگاى دارەتوو-بنەسلاوە دانرا، کە لەلایەن کۆمپانیاى گردی مەولک جى به جى كرا
وه له 1 – 11- 2022 ته واو بوو






وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابەتە بیندراوەکان