ۆبوونەوەیەک بۆ چارەسەرکردنى ئەو شوێن و جێگایانەى لە سەنتەرى شارى هەولێر و دەوروبەرى گرفتى پەنگخواردنەوەى ئاویان هەیە ئەنجامدرا

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممە 2024.5.16، بە سەرپەرشتی ساسان عەونى، وەزیرى شارەوانى و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە چارەسەرکردنى ئەو شوێن و جێگایانەى لە سەنتەرى شارى هەولێر و دەروبەرى لە کاتى دابارینى بارانى زۆر گرفتى پەنگخواردنەوەى ئاویان هەیە ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە هەریەک لە جێگرى پارێزگار و بەڕێوەبەرى گشتیى ئاو و ئاوەڕۆکانى هەرێم و بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانییەکان و سەرۆکى شارەوانى و بەڕێوەبەرانى ئاوەڕۆ و ئاودێرى هەولێر ئامادەى بوون، سوپاسى پاڵپشتی و پشتیوانی ڕاستەوخۆى ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان کرا بۆ سەرجەم ئەو پلان و بەرنامە و پڕۆژە و ڕێگه‌ چارەسەریی پێویستانەى کە لەماوەى ڕابردوودا لە سنووری پارێزگاى هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی ڕوودانى لافاو و هۆکارەکانى گیرایەبەر و بەهۆیانەوە لەگەڵ ئەوەی ئەمساڵ ڕێژەیەکى زۆرى باران بارین لە سنوورى پارێزگاى هەولێر دابارى، بەڵام تا ئاستێکی زۆر باش مەترسیەکانی دروستبوونی لافاو لە شاری هەولێر کەمبۆووە.

پاشان، تیشک خرایەسەر ئەو شوێن و جێگایانەى کە لە سەنتەرى شارى هەولێر و دەوروبەرى لە کاتى دابارینى بارانى زۆر گرفتى پەنگخواردنەوەى ئاوی هەیە و بەهۆیەوە بەشێک لە هاوڵاتییان زیانیان بەردەکەوێت و لە چەند شەقامێکى گشتیش ئاستەنگى هاتووچۆی لێدەکەوێتەوە، لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردران لە زووترین کاتدا بە دواداچوون و دیراسەیەکى ووردى ئەوشوێنانە بکەن و دەرخستەى پێویستیان بۆ ئامادەبکرێت بۆ چارەسەرکردن و دووبارە نەبوونەوەیان.

لە کۆتایشدا، دواى ئەوەى بەدواداچوونى بۆ سەرجەم ئەو هەنگاو و کارانە کرا کە لە ماوەى ڕابردوودا لەلایەن فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانەوە بۆ کەمکرنەوەى مەترسیەکانى ڕوودانى لافاو و زیانەکانى و چارەسەرکردنى هۆکارەکانى ئەنجامدراوە، دەستخۆشى لە سەرجەم لایەنەکان کرا و جەخت لە هەماهەنگی زیاترى نێوانیان کراەیەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابەتە بیندراوەکان