چوارشەمە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٥/٢٥ بە یاوەری ئەندازیار ساناو فریدون سەرۆکی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە ئەنجوومەنی وەزیران و مامۆستایانی زانکۆ بەڕێزان :د. گۆڤەند حسین شێروانی پرۆفیسۆری جیۆلۆجی و د. شاهین صابر احمد پرۆفیسەری یاریدەدەر ود. باسل یونس مصطفی پرۆفیسۆری یاریدەدەر ود. شکر قرنی عزیز پرۆفیسۆر ئەندازیار عماد علی عمر لەگەڵ بەڕێز بەڕێوەبەر ئەندازیار ڕێبوار حسن و زەوی ناس بەڕێز بەختیار ئیبراهیم سەردانی سەرجەم ئەو شوێنانەیان کرد کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکەمان پێشبینی کراوە بۆ دروست کردنی پۆند بە مەبەستی چارەسەر کردنی لافاوئێمە سوپاسی هەست و بەرزی و خەم خۆری دڵسۆزی و پاڵپشتیان دەکەین ، هەروەها سوپاسی بەڕێز قایمقامی قەزای دەشتی هەولێر جوان خان دەکەین کە هاوکاری و کارئاسانی بۆ کردووین لە ڕووی کارگێریەوە.
