((ئاوو خاک))
چۆن کاریگەری مەترسی لافاو لەسەر شاری هەولێر کەمکرایەوە؟
جێبەجێکردنی چەندین پرۆژەی ستراتیجی لەلایەن کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە هۆی کەمکردنەوەی مەترسی لافاو لەسەر شاری هەولێر وەچەندین پرۆژەی تری ستراتیجی لە ژێر جێبەجێکردندان پێویستە تەواو بکرێن وەهەروەهاچەندین پرۆژە لە پلاندان کەئەوانیش پێویستە بخرێنە بواری جێبەجێکردن و بابەتی لافاو پێویستە زۆر بایەخی پێبدرێت..یەکێک لەو پرۆژانە
پرۆژەی تێکدانی پردێکی کاتی نائەندازەیی بوو لەسەر ڕێڕەوی دەستکردی پاراستنی شاری هەولێر لە لافاو کە بەکۆڕنیش ناسرایە بەرامبەر گەڕەکی ڕۆشنبیری کاتی پردەکەمان تێکدا نیگەرانی هاولاتیانی ناوچەکەی لێکەوتەوە بەلام بەلێنمان پێدان کە لۆیان درووستدەکەینەوە وە پردێک لە شوێنی ئەو پردە کاتیە درووستکرا بەم پرۆژەیە ئەو ناوچە لە لافاو پارێزرا.
وێنەکان دەرخەری گرنگی پرۆژەکەن.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر