((ئاوو خاک))
چۆن کاریگەری مەترسی لافاو لەسەر شاری هەولێر کەمکرایەوە؟
جێبەجێکردنی چەندین پرۆژەی ستراتیجی لەلایەن کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە هۆی کەمکردنەوەی مەترسی لافاو لەسەر شاری هەولێر وەچەندین پرۆژەی تری ستراتیجی لە ژێر جێبەجێکردندان پێویستە تەواو بکرێن وەهەروەها چەندین پرۆژە لە پلاندان کەئەوانیش پێویستە بخرێنە بواری جێبەجێکردن و تەواو بکرێن پێویستە بایەخی زۆر بەپرۆژەکانی لافاو بدرێت..یەکێک لەو پرۆژانە
پرۆژەی درووستکردنی ڕێڕەوێکی نوێ بۆ ناو بەستی بنەسلاوە لەبەرئەوەی ئەوڕێڕەوەی بەناو شاری هیران ستی 1 دەڕویشت بەشی بەرزترین بڕی ئاوی کەندەکەی نەدەکرد هەموو سالێک بەبارانێکی کەم لافاو ڕوویدەدا لەشاری هیران 1 وە پرۆژەی دووەم درووستکردنی پردێک بوو بەم دوو پرۆژەیە ئەو ناوچە لە لافاو پارێزرا.
وێنەکان دەرخەری گرنگی پرۆژەکەن.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر