کۆنکریت کردنی کەنالی کۆڕنیش

لە چوارچێوەی پلانەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری لافاو لەسەر شاری هەولێروو دەورووبەری لە ژێر ڕاسپەردەکانی ڕێزدار سەرۆکی حکوومەت هەرێمی کوردستان دەست کرا بەکۆنکریت کردنی کەنالی کۆڕنیش. ڕێکەوتی 12_10_2024بەڕێز پارێزگاری هەولێرو بەڕێزان جێگری پارێزگاروو قائمقامی قەزای ناوەندو سەرۆکی شارەوانی بەڕێوەبەری ئاوەڕۆ بەڕێوەبەری شارەوانی چوار سەردانی پرۆژەی کۆنکریت کردنی 800 م کەنالی کۆڕنیشی کرد وەکوو قۆناغی یەکەم کە بەگووژمەی 1,135,000,000 دینار لەسەر بوودجەی وەبەرهێنانی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری پارێزگای هەولێر جێبەجێدەکرێت .شایەنی باسە یەکمجارە که نالی کۆڕنیش کۆنکریت دەکرێت و قۆناغی دووەم بریتیە لە کۆنکریت کردنی3500 م کە لەپرۆسەی تەندەرینکە..دەست خۆشی لە لیژنەی سەرپەرشتیاروو پرۆژەو بەلێندەر کرا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابەتە بیندراوەکان