هەرکاتێک باسی قەزا جوانەکەی خەبات دەکرێت ڕاستەوخۆ زێی گەورەو دارستانی خەبات و پرۆژەی ئاودێری خەباتمان دێتە پێش چاو،بەلام بەداخەوە بەهۆی گۆڕانی کەش و هەوا دارستانی خەبات کە ڕووبەرەکەی زیاترە لە 300 دۆنم ڕوو لەووشکبوون بوو بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە ڕاسپێدرا چارەسەری ئەو بابەتە بکات بەوپەری خۆشحالیەوە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دوای دیراسەتێکی زۆر دیزانێکی بۆ ئاودێری دارەکان کرد کە بریتیە لە دروستکردنی وێسگەیەکی پالنانی ئاو لەسەر پرۆژەی ئاودێری خەبات وە قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە لەژێر جێبەجێکردندایە لەسەر بوودجەی لەناکاوی ووشکە سالی پارێزگای هەولێر پەنا بەخوا بە پالپشتی پارێزگای هەولێر سەرجەم کارەکانی پەرەپێدانی دارستانەکە لە داهاتوو تەواو دەبێت جێگای خۆیەتی سوپاسی قائمقامیەتی قەزای خەبات ئاسانکاریەکی زۆری بۆ پرۆژەکە کرد هەروەها هۆبەی دارستان و بەڕێوەبەرایەتی کارەباو بەرگری شارستانی سنورەکە دەکەین