پاش ئەوەی تیمەکانی بەرگری شارستانی بەوپەڕی ماندووبوون و شەونخونی 27 ڕۆژ گەڕان لەتەرمی خوالێخۆشبوو مصطفی فریق کەلە زێی گەورە خنکابوو نەتوانرا تە رمەکە بدۆز ڕێتەوە و پێشبینی ئەوە کرا تەرمە کە لەبەربەستی پرۆژەی ئاودێری خەبات بێت،بەڕێز پارێزگاری هه ولێر بەڕێوەبەرایەتیەکەمانی ڕاسپارد کاری پێویست ئەنجامبدرێت لەسەر پرۆژەی ئاودێری خەبات،بەڕێوەبەرایەتیەکەمان پلانێکی دانا کە لەماوەی 3 ڕۆژکارکردنی بەردەوام بۆ گۆڕینی ڕێڕەوی زێی گەورەر دابەزاندنی ئاستی ئاوی زێی گەورە لەبەردەم ڕێکخەری سەرەکی پرۆژەکە بەمەبەستی کار ئاسانی بۆ تیمەکانی بەرگری شارستانی و تیمی غەواس ئەوڕۆ توانرا تەرمەکە بدۆزرێتەوە لەلایەن تیمی غەواس ،خوای گەورە ڕوحی ئەو پەپوولە بەبەهەشت شاد بکات و، سەبووری ئارامی بەداک و بابی و کەس و کاری ببەخشێت و ،لێرەوە بە پێویستی دەزانین داوا لە هاولاتیانی خۆشەویست بکەین مەلەوانی نەکەن لەو شوێنانە ،انا للە و نا الیە راجعون

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابەتە بیندراوەکان