مانگ: ئازار 2025

مێژووی دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری پارێزگای هەولێر لەسالی 1948 بووە کەسەرەتا وەکوو هۆبەی ئاودێری شەقلاوە لەناحیەی شەقلاوە دامەزراوەکە سەر بەبەڕێوەبەرایەتی ئاودێری کەرکووک بووە کە ئەرکی درووستکردنی جۆگەی ئاودێری و پێوانی بڕی ئاوی ڕۆیشتوو ڕووباری جندیان و بالەکایەتی وە پێوانی بەفر لە چیاکان بووە..بفەرموون مێژووی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری پارێزگای هەولێر لە 1948 تا

خانە نشین بوونى فەرمانبەران : ئەوڕۆ لە مەراسمیمێکدا ڕێزوسوپاس و پێزانینمان بەناوی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری بەخشیە 15 فەرمانبەری بەڕێزوو خۆشەویست کە خانە نشین بوون لەپای ئەو خزمەتەی کە ئەنجامیانداوە هیوای سەرکەوتنیان لۆ دەخوازم لە قۆناغێکی نوێی ژیان لە خزمەتی ولات داوام لێکردن وەکوو ولاتان خزمەت پسپۆڕی خۆیان لە ناوەندێک بلاو بکەنە وە بەشێوەی (c.v) بۆ ئەوەی لەکەرتی تایبەت ڕێکخراوێکی ناحکوومی یان دام و دەزگاکانی حکوومەت بتوانرێت سوود لە تواناکانیان وەر بگیرێت وە لە مەراسیمەکەدا کوورتەیەک لە قۆناغەکانی خوێندن و حزمەت کردن لە داموو دەگاکانی حکوومەت بۆ هەرفەرمانبەرێکی خانەنشین نمایش کراو،وە سەرجەم فەرمانبەرە خانەنشینەکان بەووتەیەکی و خۆش وپێدانی ئامۆژگاریەک و گێڕانەوەی یادەوەریەک و پێشکەش کردنی پارچە مۆسیقایەک بەژەنینی ئامێری ساز پێشکەش کردین , وە لەکۆتایدا(chart)هێکاریەک پێشکەش کرا تا 2030 بەگۆێرەی یاسای خانە نشینی یەکگرتوو چەند فەرمانبەر خانە نشین دەبن

بەنداوى خاكى بجوك له كوندى دڕەمیر : له بەردەوامى خزمەتكوزارىەکانی كابينەى 9 ى حكومەتى هەرێمى كوردستان ، بەرێوەبەراێەتی ئاودێرى هەولێر بەردەوامه له جێ به جێ كردنى بڕۆژەكانى بەرەنكاربوونەی ووشكه ساڵى و دروست كردنى بەربەستى خاكى / بەنداوى خاكى بجوك له كوندى دڕەمیر سەر به شاروجكەى هەرير له قەزاى شقلاوه به كوژمەى 705,000,000 دينار له ماوه ى 360 روژ وە بە بەرزی 14 مەتر، شايە نى باسه ئه م به ربه سته تواناى كلدانه وه ى 85,393 مەتر سێ جا ئاوى باران هه يه كه دواتر بو ئاوديرى و كشتوكال و ماسى به خيو كردن به كارديت و سوودى بؤ نزيكه ى 27 خيَزان و نزيكه ى 133كه س و 40 دونم زەوى كشتوكالى و نزيكه ى 325 له مەر و ماڵات دەبيت