


7- 4 -2025 لەگەل تیمێکی هوونەری لە بەڕێوەبەرایەتیمان سەردانی گووندی زێبارۆکمان کرد کە بە سووپاسەوە تیمەکانمان لە هۆبەی ئاودێری شەقلاوە کارێزی گووندەکەیان(کارێزی زێبارۆک)یان خاوێندەکردەوە،لەوێ پرسیاری کارێزوو کانی سنوورەکەمان کردلە دانیشتوانی گووندەکە،بەڕێزێک لە دانیشتوانی گووندەکە باسی ئەوەی کرد کە لە ڕابردوو سەرچاوەی ئاوی خاوێنی گووندەکە لەسەر کانی هەنجیرە ڕەش بووە ،کە کانیەکە لەسەرووی گوندەکەیان بوو بەلام ئاماژەی بەوەدا کە دەمێکە ئەو کانیە ووشکی کردووە هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە لە لای کانیەکە دار هەنجیرێکی زۆر گەورە هەبووە هەنجیرێکی ڕەشی زۆری دەگرت بۆیە بەکانیەکە گۆتراوە کانی هەنجیرە ڕەش، ئەوەی سەرنجی دام زۆر بەداخەوە لەگەل ووشک بوونی کانیەکە دارهەنجیرەکەش بێناز ببوو گەشەی زۆر کەمی کردبوو قەبارەی دارەکەو لقەکانی زۆر بچووک ببوون لە وێنەکە دیارە. بۆیە با هەموومان لەخزمەت کەرتی ئاو بین